کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن كۆتایی بەئەنجامە خراپەكانی هێنا

.

09:55 AM - 28/02/2021

یانەی بایرن میونشن كۆتایی بەئەنجامە خراپەكانی هێنا و دوای یەكسانبوون و شكستێك سێ خاڵی تری لەخولی یانەكانی ئەڵمانیا بەدەستهێنا  ئەمەش دوای ئەوەی لەیاریگای ئەلیانز ئەرینا میوانداری  یانەی كۆڵنی كرد   لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی بایرن میونشن باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 18 و لەرێگەی ئیریك ماكسیم چوبۆ مۆتینگ بوونە خاوەن گۆڵێك    هەر لە درێژەی ئاستەبەرزەكەیان و  لەدەقیقەی 33 ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی بۆ تۆمار كردن   لەبەرامبەردا یانەی كۆڵن هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەی دەدا و لەدەقیقەی 49 جیاوازیەكەی كەمكردەوە و ئەلیاس ئالسخیری گۆڵێكی تۆما ركرد   بەڵام خۆشی یاریزانانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و یانەی بایرن میونشن ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و لەدەقیقەی 65 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆبمار كرد    ئاست بەرزی یاریزانانی یانە باڤاریەكە دریچژەی كێشا و  لەدەقیقەكانی 82 و 86یش سێرجی گنابری دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆمار كرد   لەكۆتایدا یانەی بایرن میونشن یارییەكەی بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و بە 52 خاڵ پێگەی خۆی لەپلەی یەكەمی ریزبەندی قایمتر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە