.
08:22 PM - 25/02/2021
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی باوكی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه...
برای به‌ڕێزم كاك مسته‌فای سه‌ید قادر
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مام سه‌ید قادر سه‌ید مسته‌فا تێكۆشهرو كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌كه‌و باوكی به‌رێزتانم بیست.
مام سه‌ید قادر یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه دیار‌و تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان، خۆی و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ڕیزی شۆڕش قوربانی گه‌وره‌یان داوه‌و هه‌میشه له‌خزمه‌تی شۆڕش بوون، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ریش ڕۆڵی ئیجابی هه‌بوو له پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆ ئه‌م كۆچه‌و له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مام سه‌ید قادر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م، داواكارم له‌خوای گه‌وره سه‌بووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە