کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەدەم پەیامەكەی پەروینی زەنگەوە دەچێت

.

08:11 PM - 27/01/2021

دوای ئەوەی خانمە هونەرمەندێكی دیاری بواری نواندن لە سلێمانی لەرێی میدیاكانەوە پەیامی خۆی ئاڕاستەی خەمخۆران كرد بۆ بەهاناوەچوونی بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بەدەنگ ئەو داواكارییەوە چوو.
لەپەیامەكەیدا، خانمە هونەرمەندی بواری نواندن (پەروین محەمەد) كە ئەكتەرێكی دیاری نێو بەرنامەی زەنگ بوو رایگەیاندبوو: كە ماوەی هەشت ساڵە بەدەست نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و ئێستاش پێویستیی زۆری بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەپەلە هەیە و باری گوزەرانیشی خراپە، بۆ ئەو مەبەستە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسینگەی تایبەتی خۆی راسپارد و هەر ئەمڕۆ پەیوەندییان بە خانمە هونەرمەند (پەروینی زەنگ)ەوە كرد و ئامادەییان دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی.
لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، تێچووی نەشتەرگەریی و كرێی خانووەكەی بۆ ماوەی شەش مانگ و شمەك و پێداویستییەكانی ژیانی بۆ دابین دەكرێت.
ئەم هەنگاوەش دەچێتە سەر كاروانی هەڵوێستە مرۆیی و خێرخوازییە بەردەوامەكانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ  بەدەنگەوەهاتنی داواكاری و كێشەی چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە