کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبۆوە

.

03:00 PM - 27/01/2021

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك حكومەتی هەرێم  و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆبۆوە.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕوونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكانی هەر دوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی، ئاڵاتاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021  لای خۆیەوە حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان. هەروەها وتی:  وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو

giLTq3AbHYg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە