کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی20ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

09:34 AM - 26/01/2021

 ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی 20ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات و چوار یاری بەرێوەدەچێت  لەسەعات 9ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیەك كاتدا دوو یاری ئەنجام دەدرێت  نیوكاسڵ یونایتدی لەیاریگای خۆی میوانداری لیدز یونایتدی هەروەها یانەی كریستال پاڵاس بەئامانجی قەرەبوكردنەوەی شكستە قورسەكەی جەولەی پێشووی لەبەرامبەر مان سیتی لەیاریگای خۆی روبەروی وێستهام یونایتددەبێتەوە  لەسەعات 11و15دەقیقەی شەویش دوو یاریەكەی تر ئەنجام دەدرێن  یانەی ئارسناڵ دور لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر یانەی ساوسهامتۆن  یاری دەكات  هەردوو یانە شەممەی رابردوو لەقۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا روبەروی یەك بونەوە و ساوسهامتۆن توانی بەگۆڵێكی هەڵەی گابرییل ماگالیسی یاریزانی ئارسناڵ سەركەوتن تۆمار بكات و بگاتە قۆناغی پێنجەم و ئارسناڵی هەڵگری نازناو بكاتە دەرەوە  هەربۆیە ئارسناڵ بەراهێنەرایەتی مایكڵ ئارتێتای ئیسپانی  لەم یاریەدا دوو ئامانجی هەیە یەكەمیان بردنەوەیە و دووەمیان تۆڵەكردنەوەیە لەركابەرەكەی   لەریزبەندی پریمەرلیگ هەردوو یانە لەیەكەوە نزیكن بەجۆرێك گەنەرز بە27خاڵ پلەی 11ی گرتووە بەڵام ساوسهامتۆن بە29خاڵ لەپلەی دەیەمدایە   لەیاریەكی تردا یانەی مانچستەرسیتی كە شەممەی رابردوو توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێنجەمی فا كەپ بەئامانجی درێژەدان بەبردنەوەكانی دەبێتە میوانێكی قورسی وێست برۆمیچ ئالبیۆن   تیپەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی حەوت یاری یەك لەدوای یەكە بردنەوە تۆمار دەكەن و دەیانەوێت سەركەوتن لەم یاریەش تۆمار بكەن تا پێشەنگی ریزبەندی لەمان یونایتدی هاوشاریان وەربگرن ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت كە ئێستا جیاوازی نێوانیان لەگەڵ مان یونایتدی پێشەنگ تەنها 2خاڵە و یاریەكی دواخراویشیان هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە