کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار گرنگە پارێزگاری لە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی بكەین

.

07:02 PM - 25/01/2021

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق  لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد  لە وەفدێكی سابئەی مەندائین بەسەرۆكایەتی شێخ ستار جەبار حلو-سەرۆكی ئەو پێكهاتەیە.
لەدیدارەكەدا  سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردەوە  لەوەی سابئەی مەندائین بەشێكی گرنگن لە پێكهاتەكانی عێراق ،كە رۆڵی گرنگیان لە مێژووی ئەم وڵاتەدا هەبووە. هەر لەدیدارەكەدا د.بەرهەم ساڵح تەئكیدی   لە پێویستی چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزكردنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان كردەوە، هاوكات  ئاماژەی بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی ئەم دوایییە كرد  كە مەرام لێی تێكدانی ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لەعیراقدا.
لەبەرامبەریشدا سەرۆك و ئەندامانی وەفدەكە باسیان لە دۆخی پێكهاتەی سابئەی مەندائین و ئەو كێشانە كرد ، كە رووبەڕوویان دەبێتەوە، لایخۆشیەوە  سەرۆك كۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هێنانەدی مافە رۆشنبیری و ئاینییەكانیان، دووپاتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە