کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سون هیۆنگ مین باشترین یاریزانی كیشوەرەی ئاسیایە

.

09:54 AM - 25/01/2021

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا باشترینەكانی ساڵی 2020ی كیشوەركەی ئاشكراكردو خەڵاتێكی باشترینب بە سون هیۆنگ مین-ی یاریزانی كۆریای باشوورو یانەی تۆتنهام دا، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزان كە لەدەرەوەی كیشوەرەی ئاسیا یاریی دەكەن، هەریەك لە سون هیۆنگ مین و مەهدی تارمی ئێرانی یاریزانی پۆرتۆو عەلی عدنانی عیراقی یاریزانی فانكۆڤەر وایتكابس لەركابەریدا بوون، لەكۆتایدا خەڵاتە بە سون هیۆنگ درا كە بۆ جاری سێیەمە دەبێتە خاوەن ئەو خەڵاتە دوای ئەوەی بەرێژەی لەسەدا 25 و لەدەیا 3ی دەنگی بەشداربووانی بەدەستهێنا، ، سەرەرای ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان فیفا خەڵاتی پۆشكاشی خاوەن جوانترین 2020ی گۆڵی پێبەخشی، كە ساڵی رابردوو لەگەڵ تۆتنهام توانیویەتی 22 گۆڵ تۆماربكات، جێگەی باسە سون هیۆنگ مین لەساڵی 2015ەوە لەریزی یانەی تۆتنهام-ەو لەماوەیەدا لە 256 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 101 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە