کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی فراكسیۆنی یەكێتی لەساڵیادی شەهید بوونی مامە ڕیشە

.

09:29 PM - 24/01/2021

پەیامی فراكسیۆنی یەكێتی لەساڵیادی شەهید بوونی مامە ڕیشە

سی و شەش ساڵ لەمەوبەر مامە ڕیشە ، ئەفسانەی شۆڕشی نوێ و سمبولی ڕەنجدەران و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان گیانی بەخشیە ئازادی کوردستان.

لەم یادە پرشکۆیەدا، وێرای دانەواندنی سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی مامە ڕیشە و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان. جەخت دەکەینەوە لەسەر پابەندبون بەمافە دەستوری و یاساییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراق. هەروەک لەلایەکی دیکەوە داوادەکەین کەحکومەتی هەرێم بەجدی کاربکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران و دابینکردنی ژیانی شایستە بەخەڵک، بەتایبەتی کەئێستا ئەنجومەنی نوێنەران لەسەروبەندی گفتوگۆ و تێپەراندنی پرۆژە یاسای بودجەدایە.

سەرکەوێ ئیرادەی خەڵکی کوردستان
نەمری بۆشەهیدان، سەربەرزن کەسوکاریان

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بەغداد
٢٠٢١/١/٢٤

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە