کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەسەری ئامادەدەبێت

.

06:11 PM - 21/01/2021

هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەسەری ئامادەدەبێت
 (شیروان میزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق بۆ پەسەندكردن و دەنگدان لەسەری ئامادە دەبێت .
وتیشی: هێشتا گفتوگۆكان لەسەر بڕگەو مادەكانی پرۆژەیاساكە بەردەوامەو لیژنەی دارایش ,رۆژانە نزیكەی 10 كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەت ئەنجام دەدات و  لەو روەشەوە تەواوی تێبینی و پێشنیازەكانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە وەرگرتووە.
باسی لەوەشكرد كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لیژنەی دارایی دەست بە هەمواری بڕگەو مادەكانی پرۆژەیاسای بودجە دەكات و لەو بروایەشدایە  هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاساكە بۆ دەنگدان لەسەری ئامادەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە