کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك لە بەردەم شارەوانی هەولێر كۆبوونەوە

.

06:51 PM - 17/01/2021

خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك لە بەردەم شارەوانی هەولێر كۆبوونەوە
 بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی 8ی حەسارۆك لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كۆبوونەوەو داوای گەیاندنی خزمەتگوزار بۆ گەڕەكەكەیان كرد.
خاوەن زەویەكانی 8ی حەسارۆك وەك خۆیان دەڵێن، دۆسیەكەیان ماوەی چەندین ساڵە بەو شێوەیە ماوەتەوە و رێگەیان پێنادرێت زەوییەكانیان بیكەینە خانوو، كە زۆربەیان كرێچین و تاكە هیوایان بوو بۆ ئەوەی لە كرێچێتی رزگاریان ببێت.
گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر پێكهاتووە لە 16 هەزار و 500 پارچە زەوی نیشتەجێوون و ماوەی 17 ساڵە دابەشكراون و تاپۆكراون،بەڵام لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانیەوە رێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لەم گەرەكە راگیراوە.

upIjwUofjgw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە