کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەوت و قەرزەكان كێشە بۆ بەشە بودجەی هەرێم دروست دەكەن

.

05:06 PM - 13/01/2021

كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەردەوامە، بەشێكی زۆری ئەندامانی لیژنەی داراییش تێبینیان لەسەر قەرزەكانی هەرێمی كوردستان‌و ئەو بڕە نەوتە هەیە، كە دەبێت لەڕێگەی بەغداوە هەناردە بكرێت.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی بەردەوامە لەسەر تاوتوێكردنی بڕگە‌و ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.
سەبارەت بەو مەترسیانەش كە لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان هەیە وتی: بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی تێبینیان لەسەر ئەو 250 هەزار بەرمیلە هەیە كە دەبێت تەسلیمی بەغدا بكرێت، هەروەها بەگومانن كە حكومەتی هەرێم نەوتەكە تەسلیم بكات، جگە لەوەش تێبینی لەسەر قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان هەیە.
پەرلەمانی عیراق رۆژی دووشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 كرد، بەگوێرەی پڕۆژەیاساكەش پشكی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی لەسەدا 12 پۆینت 67 دیاریكراوە، كە دەكاتە نزیكەی 14 ترلیۆن دینار، لەبەرامبەر ئەوەشدا حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە‌و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە