کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی: شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

.

01:45 PM - 13/01/2021

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیاندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای هەرێم خستۆتەڕوو و ئاماژەی بەوەداوە ، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ، پلەكانی گەرماش لە نێوان 4 بۆ 20 پلەدا دەبن.
كەشناسی هەرێم پێشبینیشكردووە سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەكاتەكانی بەیانی و دواتر لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارین دەستپێدەكات و لە شەویشدا بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەستپێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە