کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەخۆشخانەی ڕزگاری لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

.

10:23 PM - 02/12/2020

نەخۆشخانەی ڕزگاری لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

 نەخۆشخانەی ڕزگای لە هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو كەلایەن كەسوكاری نەخۆشێكەوە كرایە سەر كارمەندانی نەخۆشخانە بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاندووە ، هێرشكردنەكە كاتێك ڕوویداوە كە نەخۆشێكی تەمەنی 81ساڵ دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەكەدا، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا شەوی ڕابردوو سەعات  3 گیان لەدەستدەدا .
هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ، پاش ئەوەی نەخۆشەكە باری تەندروستی تێكدەچێت و گیان لەدەستدەدا ، كەسوكارەكەی هێرش دەكەنە سەر پزیشكان و كارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین كەلوپەل وئامێرو ئیسعاف دەگەیەنن وە دوو كارمەندیش برینداردەكەن .

roU02J0Co14

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە