کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەرزەكانی بەریتانیا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لەمێژوودا

.

05:27 PM - 22/11/2020

قەرزەكانی بەریتانیا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لەمێژوودا
 بۆ یەكەمینجار لە مێژوودا قەرزی گشتی بەریتانیا 2 تریلیۆن پاوەند تێدەپەڕێنێت‌و وەزیری دارایش دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووبەڕووی ڤشارێكی توند بونەتەوەو پێویستە خەرجیەكانیان كەمبكەنەوە.
(ریشی سوناك) وەزیری دارایی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لێكەوتەكانیەوە ئابووری وڵاتەكەیان رووبەڕووی ڤشارێكی توند بۆتەوەو پێویستیان بەوەیە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا خەرجیەكانیان كەمبكەنەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی قەرزی گشتی سەر وڵاتەكەیان 2 تریلیۆن پاوەندی  تێپەراندووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لەمێژووی وڵاتەكەیاندا تۆماریكردووە.
بەپێی داتا رەسمیەكان، تا كۆتایی مانگی  تشرینی یەكەمی ئەمساڵ قەرزی گشتی بەریتانیا 2 تریلیۆن‌و 80 ملیار پابوەند بووە، بەڵام دواتر حكومەت نزیكەی 24 ملیار پاوەندی تری قەرزكردووە.
پێشتریش وەزیری دارایی بەریتانیا رایگەیاندبوو، دارایی گشتی وڵاتەكەمان لەژێر فشارێكی توند دایە ‌و زیادبوونی قەرزەكانیشیان زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئەوەی دارایی گشتی وڵات رێك بخرێتەوەو بریاری خێرا لەسەر دۆخەكە بدەین.
بەگوێرەی ئامارە رەسمیەكان، بەهۆی كۆرۆناوە لە ماوەی نێوان مانگی نیسان تا تەممووزی ئەمساڵ قەبارەی قەرزەكانی بەریتانیا سێ‌ هێندە زیادیان كردووە‌و زۆرترین قەرزیش لە مانگی تەممووزدا تۆماركراوە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە