کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی نایابی تیپە میللییەكانی سەركەپكان كۆتاییهات

.

01:49 PM - 22/11/2020

لەدرێژەی چالاكیی و رێكخستنی خول و پاڵەوانێتییەكاندا، لیژنەی تیپە میللییەكانی سەركەپكان كۆتایی بەخولی تیپە نایابەكانی سنورەكەی هێنا كە بەناوی شەهیدانی سەركردە فەقی مستەفا دۆڵە ڕەقەیی و فەقێ حەسەن كاسكان ناونرابوو، لەیاریی كۆتایی خولەكەدا كە شەش تیپ تێیدا بەشداربوون، بە ئامادەبوونی ئارام قادر خەبات لێپرسراوی بوردی وەرزشی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەرپرسانی حزبی و حكومی، هەردوو تیپی وەرزشی چیا و ڕووناكی بەیەكگەیشتن، دوای ئەنجامدانی یارییەكی ئاست بەرز لەكاتی یاسایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو، بۆیە پەنابرایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوەو لەكۆتایدا تیپی چیا توانی یارییەكە بباتەوەو نازناوی خولەكەی بەدەستهێنا، لەكۆتایدا لەلایەن ئامادەبووانەوە خەڵات بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا

5DNvfc-276Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە