کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە

.

12:25 PM - 09/11/2020

 بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: چاوەڕواندەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و ئەگەری بارانبارینێكی كەم لە چەند ناوچەیەك هەیە.
كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بارانبارین و هەورە بروسكە دەسپێدەكاتەوە و لە شەودا كۆتایی دێت، هەروەها لە كەركوكیش نمەباران دەبارێت.  
ئاماژەی بەوەشكردووە: سێشەممەش ئەگەری بارانبارینێكی كەم لە بەشێك لەناوچەكانی هەرێم هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە