.
01:44 PM - 07/11/2020
نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری
ســــەرکۆ یونس*
نرخی نەوت بەهۆی دەریٔەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نزمترین یٔاست دابەزی و یٔابوری ودارایی یٔەو وڵــاتانەی کەنەوت پێکهێنەری بودجەو داهاتی نەتەوەییانە تووشی گەورەترین مەترسی بوونەوە و وڵاتێکی وەک عێراق لەدوو مانگی ڕابردوودا نەیتوانی لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بدات و ناچار پەنای بردووەتە بەر قەرزکردن.
یٔابوری عێراق بەهۆی دەرهاویشتەکانی کۆرۆناو سنوردارکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی یٔۆپێک پڵەسەوە توانای دارایی کەمی کردوە و لەیٔێستادا سەرەڕای نەبوونی یاسای بودجە و حکومەت داوای قەرزی زیاتر لە پەرلەمان دەکات.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی زۆری خەرجیەکانی حکومیەوە بەگشتی و خەرجی بەگەڕ بەتایبەتی کەمانگانە تەنها بۆ مووچە پێویستی بەنزیکەی (5)ترلیۆن و چوار سەد ملیار دینار هەیە .
حکومەتی عێراقی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ هەریەکە لە یٔەردەن و میسر چەندین ڕێکەوتنیان یٔیمزا کردوە لە بوارەکانی ووزە و خزمەتگوزاری وبازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان کە تێدا عێراق نەوت دابین دەکات بۆ یٔەردەن و میسر بەنرخێکی ڕەمزی و لەبەرامبەردا هەریەکە لەو وڵــاتانە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بە عێراق.
لەیەکێک لەبەندەکانی ڕێکەوتنەکەدا هاتووە پێویستە عێراق هێڵی بۆری نەوت بۆ یٔەردەن ڕابکێشێت و نەوتی پێویست بۆ ناوخۆی یٔەردەن بەنرخی گونجاو دابین دەکات کەنزیکەی (150)هەزار بەرمیل ڕۆژانە بۆ پاڵاوگەی (زەرقاو) و پاشان یٔەگەر پێویست بێت لەو هێڵەوە عێراق دەتوانێت نەوتەکەی هەناردەی بازاڕەکانی تر بکات لە سنورەکانی یٔەو وڵــاتەوە و لەیٔایندەدا نەوت لەو هێڵەوە بگاتە میسر.
لەحاڵەتی یٔاسایدا و بۆ جێ بەجێکردنی یٔەم پرۆژەیە پێوستی بە (3 بۆ 5)ساڵ هەیە و بەتێچوونی زیاتر لە (8)ملیار دۆلار.
یەکێک لەسوودەکانی یٔەم هێڵەنەوتیە یٔەوەیە کەعێراق سەرچاوەی هەناردەکردنی دەبێت بە سێ سەرچاوە لەهەر حاڵەتێکی ناسەقامگیری سیاسی نێوان عێراق و تورکیا یٔەمە دەبێتە جێگرەوەی هێڵی بوری نەوتی جیهان و دەریای ناوەڕاست.
لەلایەکی ترەوە میسر پێویستی بە نەوتی هاوردەکراو هەیە بۆ پێویستی ناوخۆ و کەرتی پیشەسازی دەتوانێت لەڕێگەی (عەقەبە)وە کەیٔاسان و خێراتر دەبێت وەک سەرچاوەکانی تری هاوردەکردن ، دەتوانن لەیٔایندەدا وێستگەی پاڵاوتنی نەوت دابمەرزێنن یٔەمەش بەهایەکی بەرزی زێدە دەخاتە سەر یٔابوری هەردوو وڵــات و دەرفەتی هەلی کاری نوێ و پاڵپشتێکە بۆ گەشەپێدانی زیاتری یٔابوری میسر.
یەکێکی تر لە بەندەکانی یٔەم ڕێکەوتنە ڕاکێشانی هێڵی کارەبایە لەنێوان هەرسێ وڵاتدا و زیاتر لەم لایەنەوە خواستی عێراق لە کارەبا دابین بکرێت و لەکاتی پێویستیدا یٔاڵوگۆڕ بکرێت.
شایانی باسە یٔەم ڕێکەوتنە کەرتەکانی تری یٔابوری و خزمەتگوزاری پەروەردە و کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازییش دەگرێتەوە.
لەبواری پەروەردە دەرفەتی هاریکاری هاوبەش لەلایەنی دابینکردنی کتێبخانەی دیجیتاڵی و پێشخستنی تاقیکردنەوەی یٔەلیکترۆنی لەنێوان هەر سێ وڵاتدا خراوەتە ڕوو.
لەبواری کەرتی کشتوكاڵدا هەندێ پێشنیاری هاوکاری جیاواز پێشیناز کراوە لەوانە پرۆژەی تۆوی کشتوکاڵی و یٔاڵوگۆری شێوازەکانی هاوکاری جوتیاران.
لەلایەنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەرفەتی هاریکاری و پشتیوانی گرنگ هەیە لەلایەنی بازرگانی جۆراوجۆر و یٔاڵوگۆری شمەک و کاڵا و دامەزراندنی وێستگەی جیاکاری و لەقوتونانی بەرهەمەکشتوکاڵییەکان و هاوکاری لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی تردا.
هەموو یٔەم هەنگاوانەی عێراق بۆ دەربازبوونە لە یٔابوری تاکجەمسەری نەوت و هەوڵدانە بۆ کردنەوە و دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات و بەدەستهێنانی پاڵپشتی سیاسی و هەرێمایەتی بۆ حکومەتەکەی کازمی یٔەژمار دەکرێت و هەوڵدانێکی عەرەبییانەیە بۆ خۆ دوور خستنەوە لە هەیمەنەی یٔابوری وسیاسی یٔێران.
یٔەوەی جێگای سەرنجە لەم ڕێکەوتنە گرنگی نەدانە بە بەرهەمی ناوخۆی عێراق و لەکاتێکدا بەپێ ی ڕێکەوتنەکە عێراق باجی گومرگی لەسەر نزیکەی (371) کاڵای یٔەردەنی لادەبات لەکاتێکدا یٔەردەن تەنها (80)جۆر کاڵا بەرهەم دەهێنێت یٔەمەش مانای تێکەڵکردنی کاڵای بیانی دێت لەگەڵ کاڵای یٔەردەنی و لەبەرژەوەندی بازرگانەکانی یٔەو وڵاتەیە و لەزیانی یٔابوری عێراقە..
یٔەمە لەکاتێکدا نزیکەی (5)ملیۆن دەستی کار لەعێراقدا بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن و ڕێژەی بێکاری بۆ (40%) بەرزبووەتەوە و ڕێژەی (31.7%) دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن!
هەروەها بەپێ ی بەندەکانی ڕێکەوتنەکە ڕێگە دەدرێت بە کرێکارانی میسری بچنە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە یٔەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کرێ ی کرێکار لەناوخۆی عێراق و چونکە کرێکاری میسری یٔامادەن بەنیوەی کرێ ی ڕۆژانە کار بکەن.
یٔەوەی تێبینی دەکرێت عێراق بەم بارودۆخە خراپەی یٔابوری و داراییەوە لەوانەیە نەتوانێت ناوەڕۆکی یٔەم ڕێکەوتنە سێقۆڵییە جێ بەجێ بکات و چونکە نەپارەی پێویستی لەبەردەستایە و نە ژینگەی سیاسی ناوخۆیی عێراق لەبارە بۆ یٔەم پرۆژەیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە عێراق نزیکەی (125) ملیار دۆلار قەرزاری ناوخۆ ودەرەکی یە و هێشتا داوای ڕێگەپێدانی بڕی (41) ترلیۆن دینار قەرزی تر دەکات بۆ پێدانی مووچە و خەرجییەپێویستیەکانیان.!!
*یٔابوریناس
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە