کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەك شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

.

12:28 PM - 27/10/2020

 بومەلەرزەیەك  شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند، ناوەندی زەویلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە  سەعات 6 و 55 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3 پۆینت 4 پلەی رێختەر شاری بانەی هەژاندووە، ئاماژەی بەوەشكردووە چەقی بومەلەرزەكە بەقوڵایی 15 كیلۆمەتر و بەدووری 2 كیلۆمەتر لەسەنتەری شاری بانە تۆماركراوە، بەوتەی بەرپرسانی شارەوانی شاری بانە بومەلەرزەكە زیانی گیانی نەبووە ، تەنها هەندێك باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون زیانیان پێگەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە