کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسە نامەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەو چوار شاخەوانەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا

.

12:00 AM - 04/05/2024

دەقی پەیامەکە،،،،،،،


گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی كەسوكاری بەڕێز و هاوڕێیانیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎هیوادارم ئەم رۆژانە كە دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە، هەمووان پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن و تەندروستی و سەلامەتیی خۆیان بپارێزن.

‎خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە