کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بارتۆمیۆ داوایەك ئاراستەی حكومەتی كەتەلۆنیا دەكات

.

12:22 PM - 27/10/2020

 جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار بۆ دواخستنی دەنگدانی لێسەندنەوەی متمانە دەكات لەیانەكەی بەهۆی بارودۆخی تەندروستی هەرێمی كەتەلۆنیا كەبەخێرایی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیا بڵاودەبێتەوە   لەو بارەیەوە ئێزگەی راك وەنی ئیسپانی ئاشكرای كردووە: كارگێڕی بەرشەلۆنە لەگەڵ دڵنیابونی لەوەی كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزای پێویست گەیشتۆتە ئامانج بۆ لێسەندنەوەی متمانە .... راستەوخۆ داوای دواخستنی دەنگدانەكەیان كردووە   باسی لەوەشكردووە : رۆژانی 1 و 2 ی مانگی داهاتوو دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی راپرسی و لەهەمان كاتدا حكومەتی كەتەلۆنیا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دەنگدانەكە   بەڵام بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە داوای لەحكومەتی كەتەلۆنیا كردووە كاروباری دەنگدانی تایبەت بە لێسەندنەوەی متمانە لەكارگێڕی یانەكەی ئێستای دوابخات   واش بریاربوو ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێڕی بریاری كۆتایی بدات كە وا پێشبینی دەكرا لەو كۆبونەوەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بكەن   بەڵام پێش ئەنجامدانی كۆبونەوەكە ئەو داوایەی بەرزكردۆتەوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی كەتەلۆنیا لەپێناو هەڵپەساردنی كاروبارەكانی دەنگدانەكە   جێی باسە : ئەوانەی كاریان بۆ ئەنجامدانی راپرسی كردووە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەئەنجومەنی كارگێڕی بەرشەلۆنە هەرەشەی  ئەوەیان كردووە پەنا بۆ یاسا دەبەن ئەگەر ئەنجومەنی هەرێمی كەتەلۆنیا وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاری نەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە