کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ئاسایش روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە

.

10:21 AM - 27/10/2020

 وتەبێژێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم روونكردنەوەیەكی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان سەبارەت بەراگەیەندراوەكەی رۆژی 26-10-2020 ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە لە پێنج ئەندامی سەرەكی كە بریتین لە‌ راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەرۆكی دەزگای زانیاری، سەرۆكی دەزگای پاراستن، و سەرۆكی هەواڵگریی پێشمەرگە. لەم پێنج ئەندامە سێ ئەندامیان لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و تەنها دوو ئەندامیان پارتین، بەڵام دوای پرسیار كردن لە هەرسێ ئەندامە باڵاكەی یەكێتی لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، دەركەوت كە لێپرسراوانی یەكێتی بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپراسیۆنی لەو جۆرە نین كە رۆژی 26-10-2020 لەرێی بەیاننامەیەك بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوە ، ئاماژە بەوەشكراوە بۆیە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشكی یەكێتی، ئەو بەیاننامەیە و هەر بەیاننامەیەكی تری لەم چەشنەی ئەنجومەنەكە رەتدەكەنەوە، بە هەندی وەرناگرن و نایسەلمێنن، چونكە ئاگاداری رووداوی لەو جۆرە نین كە لە هەرێم روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێكەوە راگەیەندراو بڵاو بكرێتەوە كە پێش بڵاوكردنەوەی، ئەندامە سەرەكییەكانی‌ پرس و ڕایان پێ نەكرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە