کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی بەریتانیا هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ ڤاكیسنەكە پەسەند بكات

.

12:40 PM - 26/10/2020

 رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا كە لە بارەی هەوڵەكانی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە: حكومەتی وڵاتەكەیان هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات و بیدات بەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنادان وەك پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی لە خانەی بەساڵاچوان كاردەكەن و ئەوانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 80 ساڵ سود لەو ڤاكسینە وەردەگرن. رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: حكومەت ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی هیوایەك بە هاوڵاتیان بدات و خۆی رزگاربكات لە كەرەنتینەكردنی خەڵكی كە لە ئاداری رابردووەوە لەو وڵاتە پیادە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە