کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق: كار بۆ گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات دەكەین

.

04:52 PM - 25/10/2020

وەزیری نەوتی عیراق: كار بۆ گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات دەكەین
 (ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری و میكانیزمی ئیدارەكردنی سامانی هایدرۆكاربۆنی لەپێناو گەشەی بەردەوامی نیشتمانیی و كاركردن بۆ گۆڕینی بەهای بازاڕی بەرهەمی نیشتمانیی.
وەزیری نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، حكومەتی عیراقی دەیەوێت پەلە بكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەكەرتەكانی گازو پیشەسازی پێترۆكیمیایی وزە ئەویش بەپشتبەستن بەتەكنەلۆژیای نوێ لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەتی مەشق و راهێنان بۆ كادرانی كەرتی نەوتی.
ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە كارنامە چاكسازییەكەی حكومەت كە بە پەڕەی سپی ناودەبرێت  پێویستی بەپشتیوانی‌و دەرفەت‌و ژینگەی وەبەرهێنانی ئارام هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان و لەگەشتەكەیان بۆ ئەوروپا لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرجەم ئەو وردەكاریانەیان لەگەڵ ئیدارەی كۆمپانیا جیهانیەكان باسكراون.
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاندووە، كە گفتوگۆیان لەگەڵ  كۆمپانیای (توتاڵ)ی فەرەنسی كردووە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە كەرتی غازی بەغداو بەسرە‌و لە داهاتووشدا گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بونیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لەبەسرە دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە