.
02:26 PM - 25/10/2020
لەگەڵ هەڵكشانی ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا دەكرێت زیاتر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی یەكێكە لەو نەخۆشخانەی تایبەت كراوە بە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆربەی ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە دەبرێنە ئەوێ و لەوێ لە ژێر چاودێری وردی پزیشكی چارەسەر وەردەگرن، بەرێوەبەر و كارمەندانی ئەم نەخۆشخانە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و دەوروبەریان پابەندبن بەرێنماییە تەندروستیەكان.
t_OJ90ovqtI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە