کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی عەبدولستار محمد حسێن دەكات

.

04:19 PM - 05/05/2024

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی عەبدولستار محمد حسێن

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عەبدولستار محمد حسێن) باوکی حاکم سالار وەزیری دادی پێشووی حکومەتی عێراق، نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە