کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی كاكەمەم بۆتانی دەردەبڕێ

.

09:48 AM - 25/10/2020

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری نووسەرو ڕۆشنبیر كاكەمەم بۆتانی
‎بەڕێزان لە یەكێتی نووسەرانی كورد
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو ڕۆشنبیرو سیاسی و تێكۆشەری دیاری گەلەكەمان و سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كوردم بیست.
‎كاكەمەم بۆتانی لە تەمەنی پڕ بەخشش و بەرهەمی خۆیدا، وەك نووسەرو ڕۆشنبیرێكی گەورە خزمەتێكی بەرچاوی بە بزاڤی ڕۆشنبیری كوردی كردووەو وەك تێكۆشەرێكی گەورەش خەباتی كردووەو هەمیشە قەڵەمەكەی لەخزمەتی گەلەكەمان و دۆزە ڕەواكەمان بووە.
‎بۆ یٔەم كۆستە گەورەیەو لەدەستدانی یٔەم كەڵە نووسەرەی گەلەكەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم یٔاراستەی كەسوكارو خانەوادە تێكۆشەرەكەیان و سەرجەم نووسەران و ڕۆشنبیرانی كورد دەكەم، داواكارم لە خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و. كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە