کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەرشەلۆنە بۆ كلاسیكۆ

.

11:44 AM - 24/10/2020

بەر لەیارییە گرنگ و دیارەكەی خولی یانەكانی ئیسپانیا كە سەرجەم هاندەرانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان لەچاوەڕوانین، پێشبینی دەكرێت رۆناڵد كویمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە  پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی بۆ كلاسیكۆ بەمجۆرە بێت و بەپلانی 4-3-3 یاریی بكات، نیتۆ گۆڵچی سەرەكی و هەریەك لە جۆردی ئەلبا و جێرارد پیكی و لینگلیەو دست لەهێڵی بەرگری بن، هێڵی ناوەڕاست-یش بۆسكێتس و دی یۆنگ و كۆتینهۆ لەخۆبكرێت، ئانسۆ فاتی و لیۆنێل میسی و گریزمانیش هێرشبەرانی یانەكە بن، لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی هەردوو یانەدا، بەرشەلۆنە گەورەترین سەركەوتنی لەوەرزی 1950-1951 تۆماركردووەو توانیویەتی بەئەنجامی  7 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ سەركەوتن تۆماربكات،  جێی باسە پێش یاری كلاسیكۆ بەرشەلۆنە بە 7 خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە و دوو یاری دواخراوی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە