کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بەسەردەكەنەوە

.

09:01 PM - 20/10/2020

لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بەسەردەكەنەوە

رۆژی (20/10/2020)، لەشاری هەولێر بەرێزان (چەتۆ ساڵح) و (مستەفا سەلیم) هەردوو بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمیان كرد، و لەلایەن (لیوا عەبدولقادر عزیز)ەوە بەگەرمی پێشوازی كران.
بریكارانی وەزارەتی ناوخۆ پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان گەیاندە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانە وڕایانگەیاند هاتوین لەنزیكەوە دەست خۆشیتان لێبكەین و پێتان بڵێین پشتوانی زیاترتان دەبین بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان، ئاماژەشیان بەوەكرد كەبەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی هەرێم بەلای ئێمەوە گرنگە لەبەرئەوەی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان دەكەن و خزمەتگوزاری پێشكەشی كۆمەڵانی خەڵك دەكەن.
لەبەرامبەریشدا، ‎(لیوا عبدلقادر عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم سوپاسی هەریەك لە(چەتۆساڵح و مستەفاسەلیم) بریكارانی وەزارەتی ناوخۆی كرد بۆ سەردان و پشتیوانییەكەیان ڕاشیگەیاند ئەم سەردان و بەسەركردنەوەیە هانمان دەدات لەڕابردوو زیاتر خزمەتی بواری هاتووچۆ بكەین و هەروەها لەڕێگەی كارەكەشمانەوە ژیانی خەڵك زیاتر بپارێزین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە