کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئێران 252 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

08:55 PM - 18/10/2020

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەكدا تۆماركردنی سێ هەزارو 890 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 253 حاڵەتی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ڤایرۆسەكەی لە 24 سەعاتدا راگەیاندووە و هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە و داوایكردووە پابەندی رێنماییەكان بن تاكارەساتی گەورەیی مرۆیی روونەدات.
بەپێی ئامارەكانی تەندروستی ئێران كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ 530 هەزار و 380 كەس بەرزبۆتەوە كە 30  هەزارو 370 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 427 هەزارو 400 كەسیشیان چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە