کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

.

12:04 PM - 18/10/2020

لەمیانی یارییەكی هەفتەی 5ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەردا، محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی، لەیاریی دێربی میرسیساید محەمەد سەڵاح لەدەقیقەی 72 گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵی تۆماركرد، بووە گۆڵی ژمارە 100 ئەو یاریزانە لەیانەكەیدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا كە لە 159 یاریدا تۆماریكردوە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی پێبەخشی و بەسێیەم یاریزان دادەندرێت لەمێژووی لیڤەرپوڵ بتوانێت خێراترین 100 گۆڵ تۆماریكات،  كە لەساڵی 2017ەوە لەریزی یانەكەیەو وەرزی رابردوو توانیان نازناوی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بەدەستبهێنن،لەپێشووشدا هەریەك لە رۆجر هانت لە144 یاریی و جارك باركینسۆن لە 153 یاریدا بوونەتە خاوەن 100 گۆڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە