کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران رەتدەكاتەوە

.

08:01 PM - 17/10/2020

پەرلەمانی عێراق دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەتدەكاتەوە و داواش دەكات حكومەت رێگەچارەی دیكە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی‌ بودجە بدۆزێتەوە.  
رۆژنامەی‌ سەباحی نیمچە ڕەسمی لەزاری‌ (توعمە لهێبی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق  بڵاویكردەوە، دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران هێڵی سورە‌و لەپەرلەمانی عیراق تێناپەڕێت، داوادەكەین حكومەت رێگەی دیكە بۆ دابینكردنی پارە بدۆزێتەوە.  
لهێبی وتیشی، ئەوەی لە وەرەقەی سپی چاكسازیدا هاتووە لەبارەی كەمكردنەوەی مووچە رەتكراوەیە و كارێكی مەحاڵە، دەكرێت حكومەت لەجیاتی ئەوە مووچەی پلە تایبەتەكان و دوو مووچەكان كەم بكاتەوە.  
هاوكات (جەمال ئەحمەد) ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەت لەرووی دەستورییەوە ناتوانێت مووچە كەم بكاتەوە، لە ساڵانی رابردووشدا ئەو هەنگاوە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتكراوەتەوە. وتیشی‌: لەناو پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ هەیە لەسەر یاسای نوێی خزمەتی شارستانی بۆ ئەوەی دووبارە مووچەی فەرمانبەران رێك بخرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە