کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆ لاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت

.

07:53 PM - 06/10/2020

زانكۆ لاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت   

زانكۆ لاین بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت و دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لەزانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە ، لەو بارەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، وشەی تێپەڕو نهێنی (بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەكراوە و رەوانەی وەزارەتی پەروەردە كراوە.

لەبارەی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو زانكۆلاین بۆ دەرچوان كارا دەكرێت و پێش كاراكردنیشی لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.

JoslUgANjyM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە