کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی ئەوروپا بەدووری دەزانێت لەم دۆخەدا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت

.

08:56 PM - 28/09/2020

پیتەر ستانۆ وتەبێژ بەناوی جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی كاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند سەپاندنی سزا بەسەر توركیا لەم دۆخەی ئێستادا یەكێك نییە لە بژاردەكان، پیتەر ستانۆ راشیگەیاند یەكێتی ئەوروپا پابەندە بە كاركردن بۆ سەرخستنی بژاردەی گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان ئەنكەرە و ئەسینا,بەمەبستی كەمكردنەوەی بارگرژییەكانی نێوانیان و دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی تەواوی كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە