کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت خەرج دەكات

.

06:10 PM - 26/09/2020

حكومەتی هەرێمی كوردستان 20 ملیۆن‌و 600 هەزار دۆلاری وەك شایستە داراییەكانی دوو كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت خەرجكرد.
كۆمپانیای نەوتی گۆڵف كێستۆن كە لە كێڵگەی شێخان كاردەكات و رۆژانە نزیكەی 35 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕی 9 ملیۆن‌و 800 هەزار دۆلاری وەكو حەقدەستی كۆمپانیاكە لەبری هەناردەكردنی نەوتی خاو لە مانگی رابدا وەرگرتووە.
لەلایەكی ترەوە كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ و تەق تەق كاردەكات رایگەیاند، حكومەتی هەرێم حەقدەستی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی ئابی 2020 بۆ خەرجكردوون، كە بۆ هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەی تەقتەق 2 ملیۆن‌و 600 هەزار دۆلار‌و بۆ هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەی تاوكێ‌ بڕەكەی 8 ملیۆن‌و 200 هەزار دۆلار بووە، ئەمەش بەپێی ئەو پشكانەی كە لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ و تەقتەق هەیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە