کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە نزیكەی 44 هەزار تووشبوو

.

04:44 PM - 24/09/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دوایین ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدانی بەهۆی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە 24 سەعاتدا 4 هەزار و 634 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوەو 666 پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە ، بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەو تووشبووە نوێیانە 219 تووشبوویان لە هەولێر ، 271 لە دهۆك ، 108 لە سلێمانی ، 27 لە گەرمیان و 41 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش لە هەڵەبجە تۆماركراوە ، هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە لە 24 سەعاتدا 455 تووشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و 20 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە كە 9 تووشبوویان لە دهۆك ، 3 تووشبوو لە هەولێر ، 5 تووشبوو لە سلێمانی و 3 تووشبوو لە ئیدارەی راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تائێستا 43 هەزار و 989 تووشبووی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون و لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 153 تووشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و هەزار و 592 تووشبووش كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە