کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پێشبینی دەكات لەگەلًَ ئۆپێك رێككەوتنێكی نوێ ئیمزا بكات

.

01:31 PM - 24/09/2020

ئیحسان عەبدولجەبار  وەزیری نەوتی عیراق پێشبینی دەكات عیراق  لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك رێككەوتنێك ئیمزا بكات لەبارەی زیادكردنی بڕیاری نەوتی هەناردەكراوی عیراق، ئەم پێشبینیە نوێیەی وەزیری نەوتی عیراق لەكاتێكدایە كە پێشتر بەغدا پابەندبوونی خۆی بەرێككەوتنی لەگەڵ ئۆپێك سەبارەت بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت  راگەیاندبوو.
رێكخراوی هەناردەكردنی نەوت و هاوپەیمانەكانی، كە بە گرووپی (ئۆپیك كۆ یەك) ناودەبرێن، لە سەرەتای مانگی ئابی 2020 رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت وەك هەوڵێك بۆ دووبارە بەرزكردنەوەی نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان، ئەو بڕیارەش هاوكات بوو لەگەڵ زیادبوونی داواكاریی لەسەر نەوت كە بەهۆی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاشەكشەی كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە