کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا بڕێكی زۆری غازی سروشتی دەدۆزێتەوە

.

06:23 PM - 23/09/2020

فاتیح دۆنمەز وەزیری سامانە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند: بڕێكی زۆر غازی سروشتیمان لە دەریای ڕەش‌و دەریای ناوەڕاستدا دۆزیوەتەوە، بەڵام تاوەكو كارەكانمان تەواو نەبێت زانیاری‌و بەڵگەكان بڵاوناكەینەوە.
وتیشی: دەكرێت ٣٢٠ ملیار مەتر چوارگۆشە یەدەگی غاز بەدەست بهێنن، تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمیش ئەم كارانە تەواو دەكەین. هەتا كارە ئەندازیارییەكانیش تەواو نەبێت، زانیاری و بەڵگە بڵاوناكەینەوە لەسەر كارەكانمان، بەڵام هەر كە كارەكان تەواوبوون زانیاری دەدەین بە گەلەكەمان.
فاتیح دۆنمەز ئاماژەی بەوەشدا: كە ئامانجیانە تا ساڵی ٢٠٢٣ غازە دۆزراوەكان ببەستن بە تۆڕی دابەشكردنی غازیی نیشتمانی، بەپێی پلانەكانیشیان لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانن بە نرخێكی زۆر گونجاوتر غاز دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان.
وەزیری سامەنە سرووشتییەكانی توركیا باسی لەوەشكرد، لەمساڵدا نزیكبووینەوە لەوەی كە چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینین‌و ئارەزوومانە. بەڵام ناتوانین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا، هاوردەكردنی غاز بوەستێنین، بەڵام لەگەڵ دۆزینەوەی غازی نوێدا لە دەریای ناوەڕاست و لە دەریای رەش، پەیوەستبوونمان بە نەوت و غازی دەرەكی كەمدەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە