کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوە نەوتیەكانی لیبیا دەستیان بەكاركردن كردۆتەوە

.

06:00 PM - 20/09/2020

كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لیبیا رایگەیاند، هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر چەكدار لە دامەزراوەكان ماونەتەوە، بەڵام بە هەموو توانای خۆیانەوە لە كێڵگەو بەندەرەكانەوە دەستیان بە بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت كردۆتەوە.
كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لیبیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: تا ئێستاش ژمارەیەك چەكدار لە دامەزراوە نەوتییەكان ماونەتەوەو رێگری بۆ بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنەوەی نەوت دروست دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: وەك پابەندبوونمان بەو رێككەوتنانەی كە پێشتر كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لیبیا لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان ئیمزای كردووە، بە هەموو توانای خۆمانەوە دەستمان بە بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت كردۆتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا رۆژی هەینی رایگەیاند: بڕیاریانداوە گەمارۆی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی وڵاتەكەیان هەڵبگرن، بەڵام ئاماژەی بەوە نەكرد  كە هێزەكانیان لەو جێگایانە دەڕۆن یاخود دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە