کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەرێمی كوردستان 605 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون

.

04:25 PM - 18/09/2020

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند 605 تووشبووی نوێی  ڤایرۆسەكە تۆماركراون كە 254 تووشبویان لەهەولێر، 107 لەسلێمانی، 190 لەدهۆك، 28 لەهەڵەبجە، 26 تووشبووی تریش لەگەرمیان تۆماركراون، بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی لە24 سەعاتدا 26 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، كە 9 لەهەولێر ، 8 لەسلێمانی ، 7 لەدهۆك و دوو تووشبوی تریش لەهەڵەبجە و گەرمیان بوون.
تائێستا لەهەرێمی كوردستان 39 هەزار و 946 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 25 هەزار 263 كەسیان چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە، هەزار و 472 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە