کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان دەكات

.

09:16 PM - 16/09/2020

بە‌ڕێزان لە‌ ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان


ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتان پیرۆز بێت، بەهیوای بەردەوامی و پێشكەشكردنی نمونەی جوانتر لە كارە خێرخوازییە مرۆڤ دۆستانەكانتان بۆ مناڵان لە قۆناغی نوێی تەمەنی ئەم رێكخراوە ئازیزە.

لەو ساڵانەی منداڵپارێز كاری كردووە، جێگە دەستی دیاربووە لەخزمەتكردن و هەمیشە كاری زۆر و قسەی كەم سیمای سەرەكی ئەم رێكخراوە بەخشندەیە بووە.

جارێكیتر پیرۆز بێت و هەر لەخۆشیدابن

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە