کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندنی ئەمساڵی زانكۆ و پەیمانگەكان بە تێكەڵ دەبێت

.

10:23 PM - 29/08/2020

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم پێشنیازیكرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 سیستمی خوێندنی تێكەڵ پەیڕەو بكرێت و پێشنیازیشكراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێبكاتەوە.
د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: بریاردراوە  رۆژی یەكی ئەیلول مامۆستایان پەیوەندی بە زانكۆو پەیمانگەكانەوە بكەنەوەو سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشنیاركراوە كە خوێندن بە شێوازی تێكەڵ پەیرەو بكرێت و بەشێك لە وانە پراكتیكیەكان لە زانكۆكان بخوێندرێت و بەشێكی تری وانەكانیش بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ‌ بەپێی رێكار و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت.

6eZQerpXg9I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە