کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی كەسێك و بریندار بوونی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

.

04:47 PM - 12/08/2020

لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی كەسێك و بریندار بوونی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك دەستگیركرا


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێكی دابوو هەڵاتبوو و بوبووە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و بریندار بوونی كەسێكی دیكە .

بەیانی ئەمڕۆ 12-8-2020 تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێك دەدات كە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و هەڵدێت ، دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان بۆسەر ڕوداوەكە دەردەكەوێت كە شۆفێری ماتۆر سكیلەكە بەناوی ( ك ، ع ، م )لەدایكبووی 2001 دەستبەجێ‌ لەكاتی ڕوداوەكە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەش بە سەختی بریندار بووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەكەی توانرا نێوەرۆی ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە كە خۆی حەشاردابوو دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا لە جۆری (بی ئێم - بێ‌ سەرەتا ) كە لە ناو باخێكدا شاردبویەوە .
لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ر ، س ) لەدایكبووی 1992 ،دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لە شاری سلێمانی ، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە