کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەناوبانگترین پزیشكی ئەمریكا گومانی لەڤاكسینە ڕووسیەكە هەیە

.

01:52 PM - 12/08/2020

ئەنتۆنی فاوچی بەرێوبەری پەیمانگەی نیشتمانی بۆ نەخۆشی هەستیاری و نەخۆشیە گواستراوەكان لەئەمریكا ڕایگەیاند: بەجدی گومانی هەیە لەوەی ڕووسیا سەلماندبێتی ڤاكسینەكەی پارێزراوە و چالاكە لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەو پزیشكە ئەمریكیە لەدیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی ئەی بی سی نیوزو وتی: هیوادارن ڕووسیا بەڕاستی سەلماندبێتی ڤاكسینەكەیان پارێزراوە و چالاكە ، بەڵام گومانی زۆری هەیە لەوەی ئەوەیان كردبێت و ئاماژەی بەوەكرد بەدەستهێنانی ڤاكسین و سەلماندنی ئەوەی پارێزراو و چالاكە دوو شتی جیاوازن.
وتیشی: ئەگەر هاوڵاتیانی ئەمریكا گوێبیستی ڕاگەیاندنی هاوشێوە بوون لە وڵاتانی وەك ڕووسیا و چین لەبارەی پەرەپێدانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ، ئەوا دەبێت بەبیریان بێت ئەمریكا چەند پێوەرێكی پارێزراوی و چالاكی دیاری كراوی هەیە كە دەبێت جێبەجێ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە