کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە لەگەڵ كونسوڵی ژاپۆن كۆبۆوە

.

07:15 PM - 11/08/2020

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ،لەشاری هەولێر پێشوازی لە ناگایاما یۆشیكۆ ‌ كونسڵوی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد. لە دیدارێكەدا سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، تیشكی خستە‌ سە‌ر رۆڵ گرنگی ژاپۆن  لە‌ جیهان و ناوچە‌كە‌، هیواشی خواست ئاستی پە‌یوە‌ندیە‌كانی نێوان هە‌رێم و ژاپۆن لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتربكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت ، هاوكات ستایشی ئاژانسەكانی سەر بە حكومەتی ژاپۆنی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن لەگەڵ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئاژانسی جایكا كە رۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێری و بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هە‌ر لە‌و دیدارە‌دا، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكرا ، سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، ئاماژە‌ی بە‌ دوایین پێشهاتە‌كانی گۆرە‌پانی سیاسی عیراق و ناوچە‌كە‌ كرد.
هاوكات ناگایاما یۆشیكۆ خۆشحاڵی خۆی بە‌و پێشكە‌وتنانە‌ دە‌ربڕی كە‌ لە‌ هەرێمی كوردستان هە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ناوچە‌كانیتری عیراق،هاوكات ئاماژە‌ی بە‌ روڵ و سە‌نگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لە‌سە‌ر ئاستی هە‌رێم و عیراق و ناوچە‌كە‌ هێزێكی سیاسی خاوە‌ن پێگە‌و مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌ریە.
ووتیشی: ئامادە‌ی هە‌موو هە‌ماهە‌نگیە‌كی سیاسی و ئابوورین و كۆمپانیاكانی ژاپۆن  خاوە‌نی ئە‌زموونێكی زۆرن لە‌سە‌رجە‌م بوارە‌كاندا.

WhatsApp Image 2020-08-11 at 3.43.14 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-08-11 at 3.43.15 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-08-11 at 3.43.16 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2020-08-11 at 3.43.16 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە