کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەدا 90 ی كوتلە سیاسیەكانی عێراق هەلبژاردنی پێشوەختە ڕەتدەكەنەوە

.

10:39 AM - 06/08/2020

 ریاز محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لەسەدا 90 ی قەوارە سیاسیەكانی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنی پێش وەختەدا نین و راشیگەیاند دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانیش لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە تەنها هەوڵێكە بۆ ڕازیكردنی شەقام.
ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون راشیگەیاند هیچ دۆخێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە لە ئارادانیە و عێراق رووبەڕووی چەند قەیرانێكی گەورە بۆتەوە كە ڕێگرن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوانەش قەیرانی دارایی و تەندروستی , هاوكات ئەنجومەنی نوێنەرانیش یاساكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تەواو نەكردووەو نیازی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیەی نیە.
تەئكیدیشی كردەوە كە قەوارە سیاسیەكان تەنها لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە باسی هەڵبژاردن دەكەن و كازمیش هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانەوە فشاری جەماوەری لەسەر خۆی كەم بكاتەوە و دڵی شەقام ڕازی بكات كە لە بەر نەبوونی خزمەتگوزاریەكان بێزارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە