کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پزیشكانی توركیا ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا ڕادەگەیەنن

.

11:04 PM - 05/08/2020

كۆمەڵێك لە پزیشكانی توركیا لەناوچەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا ڕایانگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكان دەكرێن زیاترە لەو ژمارەیەی لە ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاودەكرێتەوە و هەفتەیەكە ژمارەی تووشبوانی ڕۆژانەی كۆرۆنا بۆ سەرو هەزار كەس بەرزبۆتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لەزاری سەندیكاكانی پزیشكانی توركیاوە بڵاویكردۆتەوە: یەكەكانی چاودێریی ورد و ژوورەكانی فریاگوزاری خێرا لە ئەنكەرەی پایتەخت و شاری ڕۆحا سەرجەم تواناكانی خۆیان بۆ خزمەتكردنی تووشبووانی كۆرۆنا تەرخانكردووە.
حكومەتی توركیا كە بەمەبەستی بوژانەوەی ئابووری وڵاتەكەی لەمانگی حوزەیرانەوە كۆت و بەندەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا كەمكردۆتەوە جارێكی تر نیگەرانی و مەترسی خۆی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان نیشاندا دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی توركیا تۆماركردنی هەزارو 83 تووشبووی كۆرۆنای لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكەی لە رۆژێكدا ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە