.
09:10 PM - 05/08/2020
دوای نزیکەی نۆ مانگ کۆڕی شانۆی با شانۆ دەگەڕێنێتەوە سلێمانی
شانۆیی "ھیچم نیە بیشارمەوە" بەرھەمی گروپی کۆڕی شانۆی با یە ده‌قی شانۆییه‌كه ده‌قێكی ڕیالیزمییه و باس له‌كۆمه‌ڵێك هاوڕێ ده‌كات كه ماوه‌ی 25 ساڵه هاوڕێی یه‌كن و شه‌وێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیارده‌ده‌ن یارییه‌كی مه‌ترسیدار بكه‌ن.
ده‌قی شانۆییه‌كه له‌لایه‌ن (پاولۆ جینۆڤێسی)یه‌وه نوسراوه، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی (ڕێژه‌ن جه‌مال) ه و به‌به‌شداری هه‌ر یه‌ك له‌م ئه‌كته‌رانه (كاردۆ عه‌زیز، زمناكۆ كه‌ریم، سۆزان باباعه‌لی، ئاكام تاهیر، ئاكۆ ئیسماعیل، نوا غه‌فار و ڕاژان ڕزگار) ه.
ماوه‌ی سێ مانگە پڕۆڤه‌كردن له‌و پڕۆژه نوێیه‌دا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی نه‌بێته ڕێگر، ئه‌وا له‌م مانگەدا به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان نمایشی ده‌كه‌ن، بەوەش نمایشە نوێیەکەی کۆڕی شانۆی با دەبێتە یەکەم نمایشی دوای کۆرۆنا و وەستانی کارە ھونەرییەکان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا.
ڕوبار خالید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە