کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەم مانگەدا 24 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت

.

11:13 AM - 05/08/2020

نرخی یەك سەعات ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە مانگی تەموز (33) دینار و نیو دەبێت و بەپێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لەقایمقامییەتی سلێمانی كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حەوت دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (210) بۆ (220) سەعات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان شەش هەزار و (250) بۆ حەوت هەزار و (250) دینار دەبێت.

 بەپێی پێدان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان لەلایەن موەلیدە ئەهلییكانەوه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاواز دەبێت.

 سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە