کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەبێتە وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا بۆ ئەوروپا

.

04:05 PM - 02/08/2020

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای دەكات   كە پێشبینی دەكەن بەتەنها لەماوەی (14) مانگدا تۆڕی گواستنەوەی ووزەی كارەبای عیراق بە وڵاتانی كەنداوەوە بە كۆتابێت و بەوەش عیراق بەدەر لە سوودمەندبوونی لەو ووزە كارەبایە  دەبێتە وێستگەیەك  بۆ گواستنەوەی ووزەی كارەبای وڵاتانی ناوچەكە بۆ ئەوروپاو ئاسیا.
لەوبارەیەشەوە  ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند: كە راكێشانی هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان عیراق و وڵاتانی كەنداودا سوودێكی گەورەی ئابوری بۆ عیراق و داهاتە داراییەكانی دەبێت  چونكە بەدەر لەوەی گرفتی ووزەی كارەبا لە عیراق چارەسەر دەكات دەتوانێت ببێت بە نێوەندێك بۆ گواستنەوەی ووزەی كارەبای فرۆشراوی وڵاتانی ناوچەكەش بە ئەوروپاو ئاسیا.
وتیشی  پێشبینیەكانیان ئەوە پیشان دەدات  لەماوەی 12 بۆ 14 مانگدا پرۆژەی پێكەوە بەستنەوەی عیراق بە كارەبای كەنداوەوە تەواوبێت و لە قۆناغی یەكەمیشدا عیراق 500 مێگاوات ووزەی كارەبا بە نرخی داشكێندراو  لە وڵاتانی كەنداوەوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە