کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

.

02:53 PM - 02/08/2020

لە میانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا   هەردوو یانەی ئارسناڵ و چێڵسی لە یاریگای ویمبڵی شاری لەندەن رووبەرووی یەك بوونەوە    هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد و لە دەقیقەی 5 یشدا كریستیان پۆلیسیچی ئەمریكی توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی چێڵسی تۆمار بكات   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی ئارسناڵ فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 28 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ گەنەرز هەژمار كرد و پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنیش توانی گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی یانەكەی پێ تۆمار بكات   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو   بەڵام سەرەنجام گێمی یەكەمی یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە تەواو بوو   لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی   تا لە دەقیقەی 67 دا ئۆبامیانگ گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی ئارسناڵی تۆماركرد   دوا بە دوای گۆڵی دووەمی گەنەرز یاریەكە توند و تیژەییەكی زۆری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 73 شدا ناوبژیوان ماسیۆ كۆڤاسیچی كرواتی و یاریزانی یانەی چێڵسی بە كارتی سوور كردە دەرەوە   سەرەرای كەمی یاریزانانی یانەكەیان   بەڵام یاریزانانی یانەی چێڵسی هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە یانەی ئارسناڵ دۆراند   بەو بردنەوەیەش گەنەرز توانی بۆ  چواردەیەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەدەست بهێنێت و بە شێوەیەكی رەسمیش بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتووی ئەوروپا لیگ سەركەوتن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە